بۆ په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌ری سایت :
dashti_s86@yahoo.com
dashte_2000@hotmail.com
********** **********
**********
ڕیاڵ مه‌درید یانه‌ی
سه‌ده‌ی بیسته‌م .
زانیاری و سه‌رژمێری له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتی و
ده‌ستکه‌وته‌کانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له خوله‌کانی ئیسپانی و
ئه‌وروپی و جیهانیدا ... درێژه‌ی بابه‌ت //
تێبینی//
ئه‌م بابه‌ته له ئاماده‌کردنی ده‌شتی سالاره ، که نێردراوه
بۆ رۆژنامه‌ی ئاسۆ سپۆرت و له ژماره694ی ڕۆژی 17 / 4 / 2008 ڕۆژنامه‌ی
ناوبراودا بڵاوکراوه‌ته‌وه ...
سیدۆرف ژماره 10 نابه‌خشێت بهرۆناڵدینۆ
.
سیدۆرف ده‌ڵێت من له یانه‌ی ئینته‌ر یاریم ده‌كرد له‌وێ ژماره
10 له‌به‌ر ده‌كرد كه ئه‌و ژماره‌یه‌م زۆر خۆش ده‌وێت، كاتێك هاتمه میلانه‌وه
چاوه‌ڕێم كرد تا به‌ده‌ستم كه‌وت، كه ئه‌وكاته له‌به‌ری ریۆ كۆستای
پرتوگالیدا بوو، پێیسته له‌سه‌ر رۆناڵدینۆش له‌كاتی هاتنیدا بۆ میلان چاوه‌ڕێ
بكات‌و له ئێستاوه ژماره‌یه‌كی تر بۆخۆی ده‌ستنیشان بكات.
له‌هه‌مان كاتدا سیدۆرف خۆشحاڵی خۆی نیشاندا له‌هاتنی ئه‌م یاریكه‌ر بۆ ریزه‌كانی
یانه‌ی میلان‌و به‌پاڵه‌وان ناوی برد.
له‌لایه‌كی تره‌وه یانه‌ی میلان له‌ساتی گهرَانهوهی شیفیچیكۆی
ئۆكرانیشدا كێشه‌یه‌كی تری دێته به‌رده‌م ئه‌ویش ژماره 7 كه ئێستا له‌به‌ری
ئه‌لیكسه‌نده‌ر پاتۆی به‌رازیلیدایه.
له‌لای خۆیه‌وه گالیانی جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه سه‌باره‌ت به‌م رووداوه
رایگه‌یاند "سیدۆرف ده‌توانێت بڵێت ژماره 10 نابه‌خشم خۆیی خاوهنیهتیو
شیاوی ئه‌و ژماره‌یه‌ش، گه‌ر یاریكه‌رێكی تر بێته میلان‌و داوا ئه‌و ژماره
بكات، پێوسته به‌شوێن ژماره‌یه‌كی تردا بگه‌ڕێت.
04/18/2008 10:50:27 AM
مانچسته‌ر ریال لهنهفرۆشتنی رۆناڵدۆ ئاگادار
ده‌كاته‌وه ..
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد
یانه‌ی ریال مه‌درید ئاگادار ده‌كاته‌وه‌كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ فرۆشتن
نیه .
كارلۆس كۆیرۆزی یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر
یونایتدی ئینگلیزی بۆتۆپی پێ دوێنی َ یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی
له‌وه ئاگاداركرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی مۆركردنی گرێبه‌ست
له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی به‌ناوبانگی پرتوگالی و یاریزانی
ئێستای یانه‌ی مان یونایتددا نه‌دات .
هه‌روه‌ها یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌كه رایگه‌یاند كه
پاره‌ی سه‌رجه‌م جیهان كۆبكرێته‌وه هێشتا ناگاته به‌های ئه‌و یاریزانه
به‌توانایه ئیتر چۆن به 120 ملیۆن یۆرۆی ده‌ده‌ین ، له‌كاتێكدا كریستیانۆ
رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 23 ساڵ یه‌كێكه له و یاریزانانه‌ی كه له‌م ساڵدا ده‌ست
نیشان كراوه ببێته باشترین یاریزانی جیهانی .
جێی باسه یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت هه‌رچۆنێك بێت ئه‌و یاریزانه
بێنێته ریزه‌كانیه‌وه و به‌و مه‌به‌سته‌ش بری 120 ملیۆن یۆرۆی بۆ كرینی
ئه‌و یاریزانه ته‌رخان كردووه .
04/18/2008 10:37:31 AM
ساتێک له‌گه‌ڵ
ئیکه‌ر کاسیاس ...
ئیكه‌ر كاسیاس فیرناندێز له‌ساڵی 1981 له شاری مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا
له ناوچه‌ی مستهولیس له‌دایكبووه، ناوبراو ئێستا گۆڵچی ژماره یه‌كی
هه‌ڵبژارده‌ی ماته‌دۆری ئیسپانیایه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا گۆََڵچی یانه‌ی
ڕیاڵ مه‌دریدی شاهانه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه‌پاش ڕائول گۆنزالێز بلانكۆ
بهكاپتنی دووه‌می یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید داده‌نرێت.

كاسیاس و ڕیاڵ مه‌درید
كاسیاس یه‌كێكبووه لهگۆڵچییه به‌توانا و ئاست به‌رزه‌كانی
تازه‌پێگه‌یشتوانی ڕیاڵ مه‌درید، هه‌ر به‌هۆی ئاستی به‌رز و جوانی و توانا
و كاردانه‌وه خێراكانی حه‌زی گۆڵچییایهتی له‌لا دروستبووه، بۆیه له‌ساڵی
1990- 1991 په‌یوه‌ندی كردووه به ڕیاڵ مه‌دریدی بێچووه شێرانه‌وه، پاشان
به‌هۆی ئاست به‌رزییه‌وه له‌و یانه‌یه‌دا له 1999دا گوازرایه‌وه بۆ یانه‌ی
ڕیاڵ مه‌دریدی پله یه‌ك و وه‌ك یه‌ده‌كی گۆڵچی یانه‌كه سانچێز یاری كرد
به‌تایبه‌ت له‌یاری كۆتایی جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای ساڵی
2002 له به‌رامبه‌ر یانه‌ی بایه‌ر لیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانی.
له ئێستادا كه به جاڵجاڵۆكه ناوزه‌ند ده‌كرێت هاوشێوه‌ی گۆڵچی
ئه‌فسانه‌یی یه‌كێتی سۆڤێتی جاران لیف یاشین، ئیكه‌ر كاسیاس یه‌كێكه
له‌یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی یانه‌ی ڕیاڵ به‌هۆی به‌رده‌وامبوون له
پپَشكهشكردنی تواناكانی بهشَوهیهكی سه‌رسوڕهێنه‌رانه هه‌روه‌ك چۆن به
یه‌كێك له جه‌نگاوه‌ره‌كانی یانه‌كه‌ش ناوی ده‌ركردووه، هاوشێوه‌ی ڕائول و
گۆتی و سێرجیۆ ڕامۆس.
كاسیاس له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ماتهدۆردا یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ
هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئسپانیدا له‌جامی جیهانیی 1999 بوو، له جامی جیهانیی
2002 شدا توانی ببێته نوێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ولاَتهكهی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
ناوبراو گۆڵچی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بوو، وه‌ك گۆڵچییه‌كی سه‌ره‌كی
له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیادا به‌شداری له جامی ولاَتانی ئه‌وروپادا كرد
له 2004 دا كه له‌م خوله‌دا كاسیاس ئاستێكی بێ وێنه‌ی پێشكه‌شكرد به‌جۆرێك
ته‌نها 4 گۆڵ چووه تۆڕَی گۆڵی هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌وه، له‌جامی جیهانیی
مۆندیالی 2006 دا كه له‌ئه‌ڵمانیا ناوبراو وه‌ك گۆڵچی سه‌ره‌كی و بێ
ململانێكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌شداری كرد.
جێی ئاماژه‌یه له‌دوو یاری خولی یه‌كه‌مدا كاسیاس ڕێبه‌رایه‌تی
هه‌ڵبژارده‌ی ماته‌دۆری ئیسپانیای كرد و توانی ئاستێكی زۆر باش پێشكه‌شبكات،
بهلاَم دوای ئه‌وه هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ر دیواری كۆنكرێتی
كه‌ڵه‌شێره‌كانی فه‌ڕه‌نسا كه‌وت به ڕێبه‌رایه‌تی ئیمپراتۆر زیدان و
مۆندیالی ئه‌ڵمانیای 2006 ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ماته‌دۆری ئیسپانی له
خولی 16 هه‌ڵبژارده‌وه به‌جێهێشت به دۆڕاندنی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 1
گۆڵ ئیدی لێره‌وه ئاستی ئیكه‌ر كه‌مێك ڕووی له دابه‌زین كرد، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ڕیاڵ به‌رده‌وام له ئهفراندندایه.
Friday, April 18, 2008 10:37:31 AM
پێشمه‌رگه‌ی
سلێمانی گه‌ڕایه‌وه پێشه‌نگی .
له‌جه‌وله‌ی سێیه‌می قۆناغی دووه‌می خولی یانه پله نایابه‌كانی
كوردستاندا ڕۆژی پێنجشه‌مه و هه‌ینی یارییه‌كان له‌یاریگا جیاجیاكانی
كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. له‌یاریگای فڕه‌نسۆ هه‌ریری یانه‌ی هه‌ولێر
میوانداری یانه‌ی ئاسۆی
كرد، به‌پێی ئه‌وه‌ی كه له‌یاری ڕابردوو یانه‌ی ئاسۆ توانیبووی
له‌یانه‌ی سلێمانی بباته‌وه به چوار گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك و به‌رامبه‌ر
بوونی یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ندرێن یارییه‌كی به‌هێز بێت و
ئاستێكی جوان نیشان بده‌ن، به‌ڵام یانه‌ی ئاسۆ له‌م یارییه به‌ته‌واوی
ته‌سلیم ببوو یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ئاسانی ده‌یانتوانی بگه‌نه ناو
هێڵی سزا به‌م هۆیه‌وه توانیان یارییه‌كه ببه‌نه‌وه به سێ گۆڵی
بێبه‌رامبه‌ر، گۆڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ڕێگای یاریزانان دڵشاد ئه‌حمه‌د
دوو گۆل و سه‌رمه‌د عه‌زیز تۆماركران كۆی خاڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر بوو به
32 خاڵ و یانه‌ی ئاسۆش له 19 خاڵ وه‌ستا، له‌یاریگای دووه‌می فڕه‌نسۆ
هه‌ریری یانه‌ی كه‌ركوك بوو به‌میوانی یانه‌ی هه‌ندرێن له‌م یارییه‌دا
كه‌یانه‌ی كه‌ركوك له چاوه‌ڕوانی بردنه‌وه بوو، به‌ڵام یانه‌ی هه‌ندرێن
له‌م یارییه‌دا خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به هه‌ردوو یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی
سلێمانی و بروسك كرد دوای ئه‌وه‌ی به دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك
له‌یانه‌ی كه‌ركوكی برده‌وه، سه‌ره‌تای یارییه‌كه یانه‌ی كه‌ركوك باشتر
یاری ده‌كرد، به‌ڵام نه‌یانتوانی هه‌ڵه‌كان بقۆزنه‌وه دوای ئه‌وه‌ی
یانه‌ی هه‌ندرێن توانی هه‌لێك بقۆزێته‌وه و گۆلی یه‌كه‌م له‌ڕێگای یاریزان
كارزان حه‌یده‌ر له‌خوله‌كی 28 تۆماربكات ئه‌م گێمه‌ش به پێشكه‌وتنی یانه‌ی
هه‌ندرێن به كۆتا هات به گۆلێكی بێبه‌رامبه‌ر. له گێمی دووه‌م
چاوهڕواندهكرا یانه‌ی كه‌ركوك ته‌واو یارییه‌كه كۆنترۆل بكات بۆ ئه‌وه‌ی
یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو بكات، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕینی سێ
خولهك یاریزان عه‌باس حه‌سه‌ن گۆلی دووه‌می بۆ یانه‌ی هه‌ندرێن تۆماركرد،
دوای ئه‌م گۆڵه یانه‌ی كه‌ركوك ده‌ستیكرد به‌چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك، ئه‌وه
بوو له خوله‌كی 76 تاكه گۆلی یانه‌ی كه‌ركوكی تۆماركرد یارییه‌كه‌ش به
كۆتا هات له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی هه‌ندرێن به دوو گۆل به‌رامبه‌ر به
گۆلێك، شایه‌نی باسه له‌م یارییه‌دا به‌هۆی توند‌و تیژییهوه دوو یاریزان
له‌هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانی كه‌ركوك و هه‌ندرێن به‌كارتی سوور كرانه ده‌ره‌وه
و یانه‌ی پێرس له‌ناو شاری سلێمانی توانی به‌دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك
یارییه‌كه بباته‌وه، له یارییه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی كه له‌م ڕۆژه‌دا پێنج
یاری ئه‌نجامدرا، یانه‌ی بروسك نه‌یتوانی له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وام
بێت دوای ئه‌وه‌ی له یاریگای ئارارات له هاوینه‌هه‌واری پیرمام له‌گه‌ڵ
یانه‌ی ئارارات به بێ گۆل و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سوومهندترین
یانه بوو له‌م جه‌وله‌یه‌دا دوای ئه‌وه‌ی توانی به تاكه گۆلێك له
یانه‌ی هه‌ڵۆ بباته‌وه كه بوو به پێشه‌نگی ئه‌م خوله، یانه‌ی
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش توانی به تاكه گۆلێك له یانه‌ی ئه‌زمڕ بباته‌وه و
تاكه گۆلی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌ڕێگای یاریزان دیار مه‌حموده‌وه
تۆماركرا.
یانه‌ی دهۆكیش له‌ناو یاریگای سیروانی نوێ توانی به تاكه گۆلێك
له‌یانه‌ی سیروانی نوێ بباته‌وه. له‌دوا یارییدا یانه‌ی زاخۆ كه
ئه‌نجامه‌كانی به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات، توانی به‌گۆلێك له یانه‌ی پێشكه‌وتن
بباته‌وه و گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی زاخۆ له خوله‌كی 3 دا له‌ڕێگای لێدانی
سزاوه یاریزان رێدوان غازی تۆماری كرد، دوا ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌م
شێوه‌یه‌یه:
1. پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 40 خاڵ
2. كه‌ركوك 39 خاڵ
3. بروسك 38 خاڵ
4. هه‌ولێر 32 خاڵ
5. دهۆك 31 خاڵ
Friday, April 18, 2008 10:37:31 AM
سیدۆرف یاریزانێکی ئه‌فسانه‌یی له یاریگای
سانسیرۆدا .
سیدۆرف یاریزانێكی به توانایه، ئه‌و ئه‌زمونه زۆره‌ی وای لێكردووه ببێته
یه‌كێك له كلیله سه‌ره‌كیه‌كانی بردنه‌وه‌ی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان، به ته‌نها
جوڵانه‌وه‌یه‌ك مه‌ترسی له‌سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر دروست ده‌كات، ئه‌مانه
هه‌مووی قسه‌ی گۆڵچی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ئیدوین ڤانده‌ر ساره له‌سه‌ر
كلارنس سیدۆرفی یاریزانی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی
هۆڵه‌ندا.
به‌ڵێ سیدۆرف یه‌كێكه له یاریزانه به تواناكانی ئه‌مڕۆی جیهان و ئه‌زمونێكی
ئێجگار زۆری هه‌یه و له‌هه‌موو یارییه‌كاندا وه‌كو ئه‌ستێره ده‌دره‌وشێته‌وه
و یاریزانان و چاودێرانی وه‌رزشی ناچار ده‌كات كه قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر بكه‌ن.
سیدۆرف به‌هۆی زیره‌كییه‌وه له‌ناو یاریگادا ده‌توانێت وه‌كو كۆمپیوته‌ر خاڵ
به خاڵی پلانه‌كانی ڕاهێنه‌ر به‌سه‌ركه‌وتووی جێ به‌جێ بكات و وا له ڕاهێنه‌ر
بكات له‌هه‌موو یارییه‌كاندا پشتی پێ ببه‌ستێ.
سیدۆرف له‌وه‌رزی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ یانه‌ی میلان بوونه پاڵه‌وانی خولی یانه
پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ڕۆڵیكی گرنگی بینی له‌گه‌ڵ كاكای ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیلی
به‌تایبه‌تی له‌یاری پێش كۆتایی به‌رامبه‌ر مانچسته‌ر یونایتد كه خه‌ڵاتی
باشترین یاریزانی یارییه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها له وه‌رزی ڕابردوودا
(9) گۆڵی تۆماركرد، له‌گه‌ڵ ههڵبژاردهكهشیدا (81) یاری ئه‌نجامداوه و (11)
گۆڵی تۆماركردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ئاست بهرزییهیدا نه‌بووه‌ته
جێگای ڕه‌زامه‌ندی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ماركۆڤان باستن و
له‌وه‌ته‌ی پۆستی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی وه‌رگرتووه له‌ساڵی (2004) وه
سیدۆرفی دوورخستۆته‌وه.
سیدۆرف تائێستا بۆ ئه‌م یانانه یاری كردووه:-
ئا‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندی ، سامپه‌دۆریای ئیتاڵی، ئه‌نته‌رمیلانی ئیتاڵی،
ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی، ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی.
ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستیهێناوه:- جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا
(5) جار، جامی جیهانی یانه‌كان یه‌كجار، جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی، جامی ئیتاڵیا،
جامی هۆڵه‌ندا، جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، جامی سوپه‌ری ئیتالیا، جامی سوپه‌ری
هۆڵه‌ندا، خولی لالیگای ئیسپانیا، خولی كالچیۆی ئیتاڵیا، خولی هۆڵه‌ندا.
پرۆفایلی سیدۆرف:
ناوی ته‌واوی : كلانس سیدۆرف
نه‌ژاد : سونامی و هۆڵه‌ندی ناسنامه
ساڵی له‌دایك بوون:
1/4/1976 باڵا: 177 سم
كێش: 77 كگم
یانه : ئه‌ی سی میلانی ئیتالی.
واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م یارزانه پاش ته‌واو بوونی بۆنده‌كه‌ی ئێستای
له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕۆزینێری و هیواكانی به به‌شداریكردن له جامی
نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا له نه‌مسا و سویسرا ئیتر به ته‌واوه‌تی وازهێنانی
خۆی ڕابگه‌یه‌نێت و بگه‌ڕێته‌وه هۆڵه‌ندا و له‌وێ فێرگه‌یه‌كی دروستكردنی
یاریزانی لاو بكاته‌وه به هاوكاری به‌رپرسانی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان
وه‌ك به‌ڵێنی پێ دراوه.
Friday, April 18, 2008 10:37:31 AM
ئه‌ی
سی میلان 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ ڕۆناڵدینهۆ داده‌نێت .
یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی
ئیتاڵی 20 ملیۆن یۆرۆ ئاماده‌ده‌كات له‌پێناوی ئه‌وه‌ی كه ڕۆناڵدینهۆ
بهێنێته ڕیزه‌كانییه‌وه .
ڕۆژ به‌دوای ڕۆژ هه‌واڵی ڕۆشتنی ڕۆناڵدینهۆی به‌رازیلی له‌یانه‌ی
به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی زیاد ده‌كات و دوای كۆبونه‌وه‌كانی رۆبیرتۆ دی
ئاسیسی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ڕۆناڵدینهۆش له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی
یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی ، ڕۆژنامه‌ی لاگازیتای ئیتاڵی
بلاَویكردهوه كه یانه‌ی میلان دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كارلۆ ئه‌نشیلۆتی
ڕاهێنه‌ری یانه‌كه ڕێككه‌وتون سه‌باره‌ت به‌هێنانی ڕۆناڵدینهۆ ،بۆیه ئه‌و
یانه بڕی 20 ملیۆن یۆرۆی داناوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و یاریزانه
له‌وه‌رزی داهاتودا بچێته ڕیزی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانه‌وه .
هاوكات ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلانی هه‌مان ولاَت
له‌هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ هێنانی ڕۆناڵدینهۆی به‌رازیلی كه ئێستا
له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه توشی كێشه‌و گیر و گرفت هاتوه‌و له‌یارییه‌كانی
ئه‌و یانه‌یه‌دا به‌دی ناكرێت .
بۆیه پێده‌چێت ڕۆناڵدینهۆ كه به‌پێی هه‌واڵێكی پێشوتر كه گوایه یاریزانی
ناوبراو توشی پێكان هاتوه‌و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ناتوانێت یاری بكات ،
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتودا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه
به‌جێبهێڵێت و ڕوو بكاته یه‌كێك له‌یانه‌كانی دیكه‌ی جیهان .
Friday, April 18, 2008 10:37:31 AM
وێستگه‌ی نوێی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ی مۆرینهۆ
...
پێده‌چێت جارێكی‌تر ناوی خۆسێ مۆرینهۆی ڕاهێنه‌ری پرتوگال و پێشووی
یانه‌ی چێڵسی بلوزی له‌نده‌نی ئینگلیزی ببێته‌وه وێردی سه‌ر زمانی
ڕۆژنامه‌كانی جیهان به‌گشتی و ڕۆژنامه‌كانی ئیتالیا به‌تایبه‌ت، ئه‌وه‌تا
ڕۆژنامه‌ی لاگازیتا دیللا سپۆرت به‌مانشێتی گه‌وره بڵاویده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر
زیممه‌تی خۆی بۆ هه‌موو لایه‌كی ئاشكرا ده‌كات كه‌وا مۆرینهۆ پێده‌چێت وه‌رزی
داهاتوو له جۆسێپی میاتزا بێت و جێگه‌ی ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنه‌ری ئێستای
ئه‌نته‌ر بگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی نیرازۆری له‌خولی یانه
پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی ڕێدز لیڤه‌رپولی ئینگلیزی
كرایه ده‌ره‌وه ئه‌مه‌ش وایكرد مانچینی خۆی بڕیاری وازهێنان بدات، به‌ڵام
ماسیمۆ مۆراتی سه‌رۆكی یانه‌كه داوای لێ‌كرد له‌و بڕیاره‌ی پاشگه‌ز ببێته‌وه.
لاگازیتا ده‌ڵێت: "له پاریس مۆراتی و مۆرینهۆ به یه‌كه‌وه نانیان له یه‌كێك
له ڕیستۆڕانتهكانی ئه‌وێ خواردووه و هه‌موو شتێكیان باسكردووه سه‌باره‌ت
به گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ یانه‌كه و وه‌رگرتنی پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌نته‌ر
میلانۆ.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌مان سه‌رچاوه ئاشكرایكردووه كه‌وا مۆرینهۆ ئه‌گه‌ر
ڕوو له ئه‌نته‌ر بكات، ئه‌وا هه‌موو داواكارییه‌كانی ده‌بێت جێبه‌جێبكرێت كه
ئه‌مه‌شیان مۆراتی به ته‌واوه‌تی پشتگیری لێده‌كات كه خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه
هه‌موو شتێك ته‌نها مۆرینهۆ بڕیارده‌ر بێت تیایدا و كه‌س نه‌توانێت ده‌ست له
كاورباری وه‌ربدات وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌له‌نده‌ن ڕوویدا داواكارییه‌كانیشی به
نووسراوێك پێشكه‌ش به مۆراتی كردووه كه ڕۆژنامه‌كه كۆپییه‌كی ئه‌و
نووسراوه‌ی به‌رده‌ست كه‌وتووه تیایدا هاتووه:
یانه‌كه پێویستی به 20 یاریزان هه‌یه بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵ گۆڵچییهكدا
كه 21 یاریزانی ته‌واو ده‌كات له‌گه‌ڵیشیاندا دیدێ درۆگبا و فڕانك لامباردیش
ئه‌وا مۆرینهۆ خۆی داوای گواستنه‌وه‌یان ده‌كات لهبلوزهوه بۆ نیرازۆری به‌مه‌ش
ژماره‌كه ده‌بێته 23 یاریزان، هه‌روه‌ك چۆن داواشی كردووه كهكاستی به‌ڕێوه‌بردن
و هونه‌ریی یانه‌كه كه كاریان له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بێت سه‌رجه‌میان پرتوگالی بن
هاوشێوه‌ی ئه‌و ده‌مه‌ی كه له‌گه‌ڵ چێڵسی بوو، داواشی كردووه كه
یاریزانانی یانه‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی پهیوهستبكرێن بهمهشقه سه‌خت و
تونده‌كانه‌وه تاكو به ته‌واوه‌تی هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن له‌كاتی به‌شداریكردن
له پاڵه‌وانێتییه‌كانی وه‌رزی داهاتوودا به‌تایبه‌تیش له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان
چامپیانس لیگدا، داواجاریش داوای ده‌سته‌یه‌كی پسپۆڕی كردووه له نه‌خۆشییه
ده‌روونییه‌كاندا كه‌ئه‌مه‌شیان دوا داواكاری بووه و پێده‌چێت ئه‌گه‌ر مۆراتی
به‌هه‌مووی قاییل ببێت، مۆرینهۆ ئیدی ده‌ستبه‌رداری خه‌ونی ڕاهێنه‌رایه‌تی
یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی ببێت و وه‌ڵامی داواكه‌ی نیرازۆری بداته‌وه
و له‌وه‌رزی داهاتوودا وه‌ك ڕاهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه ده‌ستبه‌كار ببێت.
جێی باسه پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له لاگازیتا دیللا سپۆرتدا خۆسێ
مۆرینهۆ به‌ته‌واوه‌تی هه‌مووی ڕه‌تكرده‌وه و ئاشكرایكرد كه ئه‌و تاكو
ئێستاش وه‌ڵامی داواكه‌ی ماسیمۆ مۆراتی نه‌داوه‌ته‌وه و به‌نیازیش نییه به‌م
نزیكانه ئه‌و كاره بكات.
Friday, April 18, 2008 10:37:31 AM
فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیاو بهرازیلو ئه‌رجه‌نتین سهردهكهونو
پورتوگال ده‌دۆڕێنێت .
ئه‌مشه‌وى رابردوو
یاریگاكانى جیهان بهگشتیىو یاریگاكانى ئه‌وروپا به‌تایبه‌تى
چه‌ندین یارى دۆستانه‌ى نێوده‌وڵه‌تییان به‌خۆوه بینى، كه‌به‌شێكى زۆریان وه‌ك
خۆئامادهكردنێك وابوو بۆ جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌وروپا (2008) كه‌له‌هه‌ردوو
وڵاتى نهمساو سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌پاریس هه‌ڵبژارده‌ى
فه‌ره‌نسا توانى بهگۆڵێكى فرانك ریبیرێ له‌خوله‌كى (32)دا له‌هه‌ڵبژارده‌ى
ئینگلته‌را به‌رێته‌وه، هۆڵه‌نداش به(4-3) توانى له‌هه‌ڵبژارده‌ى خاوه‌ن
یاریگاو جه‌ماوه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى نه‌مسا به‌رێته‌وه‌و سویسراش به‌چوار گۆڵى
بێبه‌رامبه‌ر بهمیوانهكهى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیاى دۆڕاند..
ئه‌مه‌ى خواره‌وه ئه‌نجامى یارییه‌كانى تره:
به‌رازیل(1)× سوید(0). پورتوگال(1)× یۆنان
(2).
پۆڵه‌ندا (0)×
ئةمةريكا(3).
ئه‌رجه‌نتین(2)× میسر (0).
ئیسپانیا(1)× ئیتاڵیا (0). دانیمارك(1)×
چیك(1).
ئه‌رمینیا(1)×
كازاخستان(0). بولگاریا(2)× فینله‌ندا(1).
به‌لجیكا(1)× مه‌غریب(4). ئستۆنیا(2)×
كه‌نه‌دا(0).
جه‌زائیر(1)× كۆنگۆى دیمو‌كراتى(1). باشوورى ئه‌فریقیا(3)×
پاراگواى(0).
ئۆكرانیا(2)× سربیا(0). ئسكتلهندا(1)×
كرواتیا(1).
هه‌نگاریا(0)× سلۆڤینیا(1). ئایرلهنداى
باكوور(4)× جۆرجیا(1).
لیتوانیا(1)× ئازه‌ربایجان (0). بیلاروسیا(2)×
توركیا(2).
تونس(2)× كۆتدیڤوار(0). رۆمانیا(3)× روسیا(0).
مۆنتینیگرۆ(3)× نه‌رویج(1). بۆسنه (2)×
مه‌قدۆنیا(2).
سلۆڤاكیا(1)× ئایسله‌ندا(2).
ریال
مه‌درید سێخاڵی تری له‌ده‌ست دا به‌رشه‌ش لێی نزیك بۆوه ...
به‌رشه جامی ئیسپانیای به‌جێهێشت .
ڤالانسیا3به 2 شكستی به به‌رشه‌لۆنه هێناو له یاری
كۆتایی جامی ئیسپانیادا رووبه‌رووی خیتافی ده‌بێته‌وه
.
دوای ئه‌وه‌ی له‌یه‌كه‌م یاری پێش كۆتایدا یانه‌ی
خیتافی سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر یانه‌ی ڕاسینگ سانتاندێرداو
گه‌یشته یاری كۆتایی جامی ئیسپانیا شه‌وی ڕابردووش
یاری دووه‌می قۆناغی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێش كۆتایی جامی
ئیسپانیا له یاریگای میستایادا له‌نێوان و ڤالانسیاو
به‌رشه‌لۆنه ئه‌نجام دراو هه‌ردوولا توانیان نمایشێكی
جوان بكه‌ن و له‌یاریه‌كی پڕ لهگۆڵدا كه پێنج جار تۆڕی
هه‌ردوو یانه‌ی له‌رزاند یانه‌ی ڤالانسیا توانی
به‌ئه‌نجامی سێگۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ له یانه‌ی
به‌رشه بباته‌وه‌و به‌م ئه‌نجامه‌ش ڤالانسیا توانی
بگاته یاری كۆتایی جامی ئیسپانیا‌و له‌یاری كۆتایشدا
به‌بێ یانه به‌هێزه‌كان هه‌ردوو یانه‌ی خیتافی و
ڤالانسیا كێبركێ ده‌كه‌ن بۆبه‌ده‌ست هێنانی جامی شای
ئیسپانیا .
جێی باسه له‌یاری پێشووداو له‌ناویاریگای كامپ نودا
هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و ڤالانسیا به‌گۆڵێك یه‌كسان
بوون و ئه‌نجامی یاری پێشووش له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی
كه‌ته‌لۆنیا نه‌بوو هه‌ربۆیه جامی شای ئیسپانیای
به‌جێهێشت ...
|
|
Friday, March 21, 2008
|
|
ئه‌م وێنه‌یه
هۆی
دوركه‌وتنه‌وه‌ی
"ڕۆنالدینهۆ"
له‌پێكهاته‌ی
به‌رشلۆنه
ئاشكراده‌كات .. |
|
|
| |
ڕۆژنامه‌ی (
سپۆرت )ی
ئیسپانیا
ڕاپۆرتێكی
بڵاوكرده‌وه:
سه‌باره‌ت
بهدوركهوتنهوهی
(ڕۆنالدینهۆ )
یاریزانی هێڵی
ناوه‌ڕاستی
یانه‌ی
به‌رشلۆنه
له‌یاریه‌كانی
پێشوی یانه‌كه
به‌تایبه‌تی
له‌یاری نێوان
به‌رشلۆنه و
ئهلمیریادا
به‌هۆی
پێكانه‌وه
نه‌بوه ، چونكه
تیمی پزیشكی
یانه‌كه
ئه‌وه‌یان
دوپاتكردۆته‌وه:"
كه ڕۆنالدینهۆ
هیچ جۆره
پێكانێكی نیه ،
به‌ڵام ئه‌و
یاریزانه سوره
له‌سه‌رئه‌وه‌ی
كه
پڕوپاگه‌نده‌ی
ئه‌وه‌ده‌كات كه
هه‌ست
بهئازاردهكات
له‌جه‌سته‌یدا".
له‌لایه‌كی
دیكه‌وه ڕادێوی
"كاتالۆنیا" ئه‌و
ڕاپۆته‌ی
ڕۆژنامه‌ی
سپۆرتی
پیشتڕاسكردهوهو
جه‌ختی
له‌سه‌رئه‌وه‌كرده‌وه
:ڕۆنالدینهۆ
له‌لایه‌ن (
ریكارد ) ی
ڕاهێنه‌ری
یانه‌كه‌وه سزا
دراوه، چونكه
یاریزانی
ناوبراو
جه‌سته‌ی
ئاماده نیه
بۆیاریكردن ،
له‌به‌رئه‌وه‌ی
ناوبراو
له‌ئاهه‌نگێكی
تایبه‌ت به
خواحافیزی كردن
له (میسی )
یاریزانی
یانه‌ی
به‌رشلۆنه
كهبۆچارهسهركردنی
پێكانه‌كه‌ی
سه‌فه‌ری كرد
به‌ره‌و
ئه‌رژه‌تین ،
هه‌تاوه‌كو
به‌یانی
له‌ئاهه‌نگه‌كه‌دا
ڕۆنالدینهۆ
سه‌مای كردوه‌و
مه‌ی
خواردۆته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی
له‌لایه‌ن تیمی
پزیشكی
تایبه‌تی
یانه‌كه‌وه
پشكنینی
موگناتیسی بۆ
ڕۆنالدینهۆ
ئه‌نجامدرا
ده‌ركه‌وت
كه‌ناوبراو هیچ
جۆره پێكانێكی
نیه ، ئه‌مه‌ش
وای له
ڕاهێنه‌ری
یانه‌كه كردوه
كه‌یاریزانی
ناوبراو سزا
بدات‌و له
پێكهاته‌ی
سه‌ره‌كی
یانه‌كه‌ی
دوریبخاته‌وه.
پێده‌چێت
له‌یاری
داهاتوی یانه‌ی
به‌رشلۆنه
له‌گه‌ڵ یانه‌ی
ڤالینسیادا
ڕۆنالدینهۆ یاری
نه‌كات.
ڕۆژنامه‌ی سپۆرت
له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا
ئاماژه‌ی
به‌وه‌دا:
"پێده‌چێت
دوركه‌وتنه‌وه‌ی
ڕۆنالدینهۆ
له‌پێكهاته‌ی
سه‌ره‌كی
یانه‌كه بۆ سێ
یاریتر
به‌رده‌وامبێت و
له‌یاری نێوان
به‌رشلۆنه‌و
شاڵگه‌ی
ئهلمَانی
له‌میانه‌ی
یاریه‌كانی
خولی هه‌شتی
یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی
ئه‌ورپادا
ناوبراو
له‌پێكهاته‌ی
به‌رشلۆنه‌دا
نه‌بێت".
|
|
04/18/2008 10:37:31 AM